تورکیا ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ فراوانکردنی مافه‌کانی دانیشـتووانی که‌مایه‌تی کورد له وڵاته‌که‌دا، له‌وانشدا پـێـکهێنانی لیژنه‌یه‌کی بێ‌لایه‌ن بۆ لێـکۆڵینه‌وه‌کردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی جیاوازیکردن و پـێشـێـلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی وتارێـکیدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی تورکیا پـوخته و ورده‌کاری ئه‌و پـلانه‌ی خسـته‌ڕوو.
هه‌ر له‌و وتاره‌شـدا به‌شیر ئه‌ته‌لای داوای سـووککردنی ئه‌و کۆت‌وبه‌ندانه‌ی کرد که له‌سه‌ر زمانی کوردی هه‌ن له تورکیادا. هه‌روه‌هاش سه‌رله‌نوێ دانانه‌وه‌ی ناوه کوردیـیه‌کانی ئه‌و شـار و شـارۆچکانه‌ی زۆرترایه‌تی تیایدا کوردن و لابردنی ئه‌و ناوه تورکیـیانه‌ی که بۆیان دانراوه.