دکتۆر جه‌بار قادر ده‌ڵێت پارته‌ نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی تورکیا له‌ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌ترسن

دکتۆر جه‌بار قادر شـاره‌زای کاروباری سـیاسی تورکیا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت حکومه‌تی تورکیا به‌ ڕێبه‌رایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان ڕێبازێـکی هاوچه‌رخیانه‌ی گرتۆته‌به‌ر له‌ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد، ئه‌ویش به‌ بردنی مه‌سه‌له‌که‌ بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان و گفتوگۆکردن له‌سه‌ری. ده‌شڵێت هه‌ڵوێستی نه‌رێنی به‌ره‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌دا زیاتر له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ که‌ ده‌ترسن حکومه‌تی داد و گه‌شه‌پـێدان بتوانێت یه‌کێـک له‌ کێشه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌کانی ناو وڵاته‌که‌ چاره‌سه‌ربکات و به‌وه‌ش کارتێـکی زۆر به‌هێزی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتوودا به‌ده‌ستبێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:12 خوله‌كه‌.