کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا که ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی هاتۆته‌وه به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌کیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی و به‌هۆی ئه‌و سـیاسهتانهی نه‌ک هه‌ر له ناو کۆمار‌دا پـیاده‌ی ده‌کات به‌ڵـکو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ییشدا به‌رامبه‌ر به ناوچه‌که هه‌یه‌تی.
ئێران له ناوه‌وه وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی ناو ئه‌م کۆماره ئیسلامیـیه ئاماژه‌ی پـێـدهکهن هه‌میشه ده‌سـتی واڵایه و ده‌سـتی کراوه‌یه بۆ سه‌رکوتکردن ئینجا له هه‌ر بارێـکدابێت.
له ژیانی ڕۆژانه‌ی ئێرانیـیه‌کاندا وه‌ک ده‌گوترێت بیسـتنی هه‌واڵه‌کانی وه‌ک له‌سێداره‌دان و ئه‌شـکه‌نجه‌دان و بێ سه‌روشوێنکردن و له زینداننان بۆته هه‌واڵی ڕۆژانه. ئه‌مانه بێ له هه‌وڵه سه‌رکوتکه‌رانه‌کانی تر که بێبهشـکردنی وڵاتیانی کۆماری ئیسلامیـیه له ته‌واوی پـرهنسیپهکانی مافه‌کانی مرۆڤ.
ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بڕێـک تیشـک بخه‌ینه سه‌ر بارودۆخی ناو کۆماری ئیسلامی ئێران له مێزگردی ئه‌مڕۆی به‌شـی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا میوانداری هه‌ریه‌ک له‌م به‌ڕێزانه ده‌که‌ین:
سـامان ڕه‌سـوڵپـور، خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤ.
ئیدریسی ئه‌حمه‌دی، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 17:56 خوله‌كه.