ئاکۆ غه‌ریب ده‌ڵێت هونه‌ری شێوه‌کاری له‌ قه‌یراندا ده‌ژی

بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی کوردی میوانداری یه‌کێـک له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی بواری شێوه‌کاری کوردیمان ده‌که‌ین که‌ گه‌شـتێـکی دورودرێژی له‌ نێو جیهانی ڕه‌نگ و یاریکردن به‌ فڵـچه‌دا هه‌یه‌.

بۆخۆم زۆرێـک له‌ تابلۆکانی هونه‌رمه‌ند ئاکۆ غه‌ریبم بینیوه‌ که‌ له‌لای زۆرێـک له‌ بینه‌رانی جێی سه‌رنج بوون.

ئه‌و تابلۆیانه‌ی ئاکۆ که‌ بینیومن زیاتر تابلۆی دیمه‌نه‌کانی سـروشت بوون. له‌ یه‌کێـک له‌ تابلۆکانیدا که‌ به‌فر که‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ بینینیدا هه‌ستم به‌ سه‌رما ده‌کرد. له‌ تابلۆیه‌کی تری به‌هاره‌یدا ڕه‌نگاڵه‌یی تابلۆکه‌ و دیمه‌نه‌که‌ بۆن و به‌رامه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌به‌خشی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 11:49 خوله‌كه‌.