کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن 13 که‌س له ده‌می شه‌و له گوندێـکدا له ڕۆژئاوای به‌غدا کوژراون.
ژهنهڕاڵێـک له کرداره‌کانی به‌غدای له‌شـکری عێراقی له ڕۆژی دووشه‌ممه وتی کاربه‌ده‌سـتان له‌و بڕوایه‌دان مردنه‌کان له سه‌رئه‌نجامی ناکۆکییه‌کی خێڵه‌کی بووه. ڕاپـۆرته سه‌ره‌تایییه‌کان وا ڕاده‌گه‌یه‌نن کوژراوه‌کان ته‌قه‌یان لێـکراوه.
توندوتیژی تیره‌یی له عێراقدا به زۆری که‌مبۆته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ کاتی گرژی سـاڵانی 2007 و 2006 ، به‌ڵام هێرشی په‌رتوبڵاو هێشـتا هه‌ر به‌رده‌وامه.
ڕاپـۆرته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن هێرشبه‌ره‌کان جلوبه‌رگی له‌شـکری عێراقیـیان له‌به‌ربووه. پـۆلیس ده‌ڵێت به لای که‌م یه‌کێـک له‌و که‌سـانه‌ی کوژراون سه‌ر به سـوونهکانی پارتی ئیسلامی عێراقی بووه.
گوندنشینه‌کان ده‌ڵێن هه‌ندێـک له کوژراوه‌کان دژ به ئه‌لقاعیده چه‌کیان هه‌ڵـگرتبوو.