کوێسـتان محه‌مه‌د ده‌ڵێت یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌و شـێوه‌یه‌بێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نابێت

کوێسـتان محه‌مه‌د سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت داوامان له‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار کردووه‌ ئه‌م هه‌موارکردنه‌ی ئێسـتای یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق په‌سه‌ند نه‌کات چونکه‌ تیایدا فۆرمی خۆراک کراوه‌ته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ ده‌ســتنیشـانکردنی ژماره‌ی نوێنه‌رانی هه‌ر پارێزگایه‌ک له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا. ده‌ڵێت بۆ نموونه‌ پارێزگای که‌ربه‌لا له‌ 6 کورسـیـیه‌وه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نی 10 کورسی، به‌ڵام به‌ هه‌موو هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه‌ ته‌نها 3 کورسی زیاده‌کات. ده‌شڵێت به‌و شێوه‌یه‌بێت ئه‌وا ڕێژه‌ی کورد له‌ په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا زۆر که‌م‌ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ده‌که‌وێته‌‌ به‌ر مه‌ترسـیـیه‌وه‌.

دواتر ده‌ڵێت هه‌موو لیسته‌کانی ناو په‌رله‌مانی کوردسـتان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هاوڕا و هاوهه‌ڵوێستن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:26 خوله‌كه‌.