سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما و سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و به نوێـکردنه‌وه‌ی به‌ڵێـنه‌کانیان بۆ هاوکاری له بواری هه‌موو شـتێـکی وه‌کو ئابوری جیهانیـیه‌وه بگره تا ده‌گاته په‌یمانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی و گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا کۆتایی‌یان به وتووێژه‌که‌یان هێنا.
له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌گه‌ری پاش کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا به‌ڕێز ئۆباما گوتی هه‌موو ئاسـته‌نگه گرنگه‌کانی سه‌دی 21 کاری کردۆته سه‌ر هه‌ردوو وڵات و ئه‌و گوتیشی ئه‌و ئاسـته‌نگانه به ته‌نها چاره‌سه‌ر ناکرێن.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر هیچ پـرسیارێـکیان له په‌یامنێران وه‌رنه‌گرت. هیچ باس له شـتێـکی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که نه‌کرا، به‌ڵام به‌ڕێز هو گوتی هه‌ردوو ڕێبه‌ر پـێشـوه‌چوونیان له وتووێژه‌کانیان ئه‌نجام‌داوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتیشی بڕیارێـکی کۆنکرێتی پـێویسـته بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاسـته‌نگه هاوبه‌شه‌کان. هه‌ردوو ڕێبه‌ر خواستی هاوشـێوه‌یان بۆ پـێـکه‌وه کارکردن و به‌رده‌وام‌بوونیان له‌سه‌ر کارکردنی پـێشـخسـتنی بواری ئابووری و ڕێـگه‌گرتن له قه‌یرانی ئابووری له داهاتوودا ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها گوتیشـیان ئه‌وان له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا پـێـکه‌وه کارده‌که‌ن بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌سه‌ر گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا له کۆبوونه‌وه‌که‌ی مانگی داهاتووی کۆپـنهاگندا.
جگه له باسـکردنی هاوکاریکردن پـێـکه‌وه سه‌رۆک ئۆباما باسی له مه‌سه‌له‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ کرد و داوای له ڕێبه‌رانی چین کرد ده‌ست بکه‌نه‌وه به وتووێژکردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ڕێبه‌ری ڕوحی دوره وڵاتی تبتیـیه‌کان ده‌لایلاما.