دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت له‌و 77 کورسیه‌ی بڕیاره‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق زیادبکرێت کورد ته‌نها 3 ی به‌رده‌که‌وێت

دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به‌ دوو بابه‌ت ده‌دوێت.

یه‌که‌م باس له‌ مه‌سه‌له‌ی تاووتوێـکردنی بوجه‌ی عێراق له‌ په‌رله‌مان ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌ره‌تا به‌ نزیکه‌ی 50 په‌رله‌مانتار کۆبوونه‌وه‌که‌مان ده‌سـتپـێـکرد، پاشـان ته‌نها هه‌ر 10 که‌س ماینه‌وه‌.

پاشـان دکتۆر مه‌حمود باس له‌ کێشه‌ی دابه‌شـکردنی ژماره‌ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق‌ ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ بوو که‌ قایل‌بووین هه‌ڵـبژاردن به‌بێ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری بکرێت، که‌ سه‌رژمێریش نه‌بوو ئه‌وا فۆرمی خۆراکی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌کرێته‌ بنچینه‌یه‌ک بۆ ده‌سـتنیشـان‌کردنی ژماره‌ی کورسـیـیه‌کان و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بێت که‌ له‌و 77 کورسیـیه‌ی بڕیاره‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق زیادبکرێت کورد ته‌نها 3 ی به‌رده‌که‌وێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:42 خوله‌كه‌.