ئاسۆ سـاڵح ده‌ڵێت به‌نیازن له‌دژی له‌سێداره‌دانی چالاکانی کورد له‌ ئێران له‌ ئه‌وروپا خۆپـیشـاندان سـازبکه‌ن

ده‌زگای دادوه‌ری ئێران بڕیاری داوه‌ زیاتر له 10 له‌ چالاکانی سیاسی که ئێستا له گرتووخانه‌کانی ئێراندان، به‌م نزیکانه‌ له‌سێداره‌ بدرێن. له‌ نێو ئه‌و چالاکانه‌دا، شێرکۆ معارفی، زینه‌ب جه‌لالیان و حبیب الله له‌تیفی ده‌دیترێن.

رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رگری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ، رێکخراوی به‌رگری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ کوردستانی ئێران و ئه‌نجومه‌نی ئازه‌ر مێهر بو ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی به‌نیازن له‌ شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌وروپا وه‌ک ڤیه‌ن، ئۆستۆکهۆڵم، ئۆسلۆ، له‌نده‌ن و لاهه‌ خۆپـیشـاندان سـازبکه‌ن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاسۆ ساڵح، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی پشتیوانی له‌ مافه‌کانی مرۆڤی کوردستانی ئێران کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:52 خوله‌كه‌.