ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خۆکوژێـک خۆی له به‌رده‌م دادگایه‌ک له شـاری پـیشـاوه‌ری باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 19 که‌س کوژران.
ئه‌مه شه‌شه‌مین ته‌قینه‌وه‌یه که له ماوه‌ی که‌متر له دوو هه‌فته‌دا له ناوه‌وه و ده‌وری شـاری پـیشـاوهردا ڕووبده‌ن. ئه‌فسه‌رێـکی باڵای پـۆلیس به ناوی ساحیبزاده ئه‌نه‌س گوتی خۆکوژه‌که ئه‌و ده‌مه خۆی تاقاندۆتهوه کاتێـک پاسه‌وانه‌کانی به‌رده‌م دادگاکه ویسـتوویانه بیپـشـکنن. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 3 له هێزه‌کانی پـۆلیس له نێو کوژراوه‌کاندان و هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌م 36 که‌سیش برینداربوون.
ئه‌یاز گول په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شـوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:34 خوله‌كه.