میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی چیرۆک‌نووس محه‌مد حسێنه له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانه‌وه.
محه‌مه‌د حسێن یه‌کێـک له‌و به‌رهه‌مه چیرۆکیـیانهی هه‌ین بریتیـیه له کۆمه‌ڵه چیرۆکی شه‌وه خوێناویـیه‌که‌ی ژور سه‌ری دایکم که ژماره‌یه‌ک کورته چیرۆکی له‌خۆگرتووه، له‌وانه یادگاریـیه ههڵـپڕوسـکاوهکانی من و تۆ، یه‌که‌مین هه‌ڵـهاتن، سه‌نگه‌ره‌کانی شهرافهتمهندیمان، دوا ڕۆژ و چه‌ندانی تریش.
بێ له چیرۆکیش ئه‌م برا چیرۆکنووسهمان ژماره‌یه‌ک وه‌رگێڕانی هه‌یه و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک نووسین و لێـکۆڵینهوهش له بواره‌کانی ئه‌ده‌ب و کۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نی تری ژیانیشـدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه.