میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌ت له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت له‌شـکر ده‌سـتیکردووه به مانۆڕێـکی به‌رگری ئاسـمانی به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی دامه‌زراوه ناوه‌کیـیه‌کانی ئێران له هێرشـکردنه سه‌ریان.
کاربه‌ده‌سـتێـکی له‌شـکری ده‌ڵێت ئه‌م مانۆڕه سه‌ربازیـیه 5 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت له ڕووبه‌رێـکی 600 کیلۆمه‌تر دووجادا ده‌کرێت له ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا و باشوری ئێران‌دا.
ژه‌نه‌ڕاڵ ئه‌حمه‌د میقانی ڕۆژی شه‌ممه به ئاژانسی دهنگوباسی فارسی گوتووه له‌م مانۆڕه‌دا پاسـدارانی شـۆڕشی ئیسلامی و یه‌که‌کانی له‌شـکری ئێران به‌شـدارن و مانۆڕه‌که‌ش به‌و شـێوهیهیه که هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌بێت هێرشی ڕاسته‌قینه کرابێته سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌کیـیه‌کان.
ئێران زۆر جار له‌م مانۆڕه له‌شـکریـیانه ده‌کات تا ئاماده‌یی خۆی نیشـان بدات بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێـک بۆ سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیلیش بژاره‌ی له‌شـکریـیان به دور نه‌زانیوه ئه‌گه‌ربێت و گرتنه‌به‌ری ڕێـی دیپـلۆماسی سه‌رنه‌گرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش گه‌وره مه‌لایه‌کی ئێرانی موچته‌با زونور ئاگاهی دا به‌وه‌ی موشه‌که‌کانی ئێران شـاری ته‌ل ئه‌ڤیڤی ئیسرائیل ده‌کاته نیشـانه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بکاته سه‌ر ئێران.