خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ جارێـکی دیکه‌ په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی گشتی وڵاته‌که‌یان هه‌موارکرد، به‌ڵام یاسادانه‌ره‌ سـووننه‌کان ده‌ڵێن هه‌موارکردنه‌ نوێـیه‌که‌ وه‌ڵامی داخوازیـیه‌کانی ئه‌وان نیـیه‌، بۆیه‌ هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت.

ئێسـتا یاساکه‌ دیسـانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کراوه‌ تا ئه‌وانیش بڕیاری خۆیانی له‌سه‌ر بده‌ن.

خالید شوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌م جاره‌ش یاساکه‌ ڤیتۆکرایه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و ده‌مه‌ په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌ سێ له‌سه‌ر پـێـنجی ده‌نگه‌کانی په‌سه‌ندی بکات.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ به‌پـێی بڕگه‌ی پـێـنجی به‌ندی 138 ی ده‌سـتوری عێراق ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی بۆ جاری دووه‌م یاسایه‌کی په‌سه‌ند نه‌کرد له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌وه‌ی به‌ده‌سـتی ده‌گات ئه‌وا ده‌گڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و ده‌توانن به‌ سێ له‌سه‌ر پـێـنجی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی تێپه‌ڕی بکه‌ن و بـبێت به‌ یاسا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:56 خوله‌كه‌.