که‌مال سه‌یدۆ ده‌رباره‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی HRW له‌سه‌ر کورده‌کانی سوریا ده‌دوێت

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ Human Rights Watchڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر پـێشـێـلکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له‌ سـوریا بڵاوکرده‌وه‌.

ڕاپـۆرته‌که‌ له‌ 63 لاپه‌ڕه‌ پـێـکهاتووه‌ و تیایدا به‌ وردی باس له‌و پـێشـێلـکاریـیانه‌ ده‌کات که‌ به‌رامبه‌ر به‌ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ڕێـکخراوه‌که‌ داوای له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا کردووه‌ مه‌ینه‌تیـیه‌کانی کوردی سـوریا بخه‌نه‌ ناو به‌رنامه‌ی کاری وتووێژه‌کانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شـقدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری گفتوگۆی له‌گه‌ڵ که‌مال سه‌یدۆ سه‌رۆکی به‌شـی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه‌ کردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:55 خوله‌كه‌.