بۆ جارێـکی تریش ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی وڵاته‌که‌یان په‌سه‌ندکرد و گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق به مه‌به‌سـتی په‌سه‌ندکردنی و ئه‌وجا له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێته‌وه و بـبێته یاسایه‌کی فه‌رمی بۆ کارپـێـکردنی.
ناکۆکی له نێوان لایه‌نه‌کانی عێراقدا له‌سه‌ر دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مان و له‌سه‌ر زیادبوونی ڕێژه‌ی دانیشـتووان له عێراقدا و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی به‌شـداربوونی عێراقیـیه‌کانی ده‌ره‌وه له‌م هه‌ڵـبژاردنه‌دا بوو.
ئه‌مانه و چه‌ندان مه‌سه‌له‌ی تریش هۆکاری گفتوگۆی چڕوپـڕی عێراقیـیه‌کان بوون بۆ گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م یاسـایه.
دوابه‌دوای ناردنه‌وه‌ی جارێـکی تریشی بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق، دیسـانه‌وه له به‌رده‌م ئه‌گه‌ری ڤیتۆکردندایه له لایه‌ن تاریق ئه‌لهاشـمی جێـگره عه‌ره‌به سـووننهکهی سه‌رۆکی عێراق.
له ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆمسـیۆنی باڵای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقدا هاتووه ده‌شێت هه‌ڵـبژاردن دوا بکه‌وێت به‌هۆی دواکه‌وتنی په‌سه‌ندکردنی یاساکه‌وه هه‌رچه‌نده پـێشـتر کۆمسـیۆن ده‌یگوت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م یاسا نوێـیه له واده‌یه‌کی دیاریکراودا په‌سه‌ند نه‌کرێت ئه‌وا بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌که‌ی مانگی یه‌کی سـاڵی 2010 پـشـت به یاسای هه‌ڵبژاردنی سـاڵی 2005 ده‌به‌سـترێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:33 خوله‌كه.