گرنگی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق

  • موعته‌به‌ر که‌ریم

پـێـنجشه‌ممه‌ لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌کانی عێراق خه‌ریـکی تاووتوێـکردنی ڕێـکه‌وتنێـکی مامناوه‌ندی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق بوون که‌ تا ئێسـتا بۆ مانگی یه‌ک دانراوه‌ ئه‌نجام‌بدرێن.

یاسای نوێی عێراق دووشه‌ممه‌ به‌ ده‌سـتکاری په‌سه‌ندکرا پاش ئه‌وه‌ی یاسای په‌سه‌ندکراوی پـێشـوو له‌ لایه‌ن جێـگری سه‌رکۆمار تاریق ئه‌لهاشـمی سـووننه‌ ڤیتۆکرابوو و گه‌ڕاندرابۆوه‌ په‌رله‌مان تا چاو به‌ به‌شـی که‌مایه‌تیـیه‌کان و عێراقیـیه‌کانی دور له‌ وڵات که‌ زۆربه‌یان سـووننین بخشێنرێته‌وه‌.

له‌ پاش په‌سه‌ندکرانی یاسای هه‌موارکراو لایه‌نه‌ سـووننه‌کان ناڕازیبوونیان نیشـان دا و گوتیان نیگه‌رانیـیه‌کانی ئێمه‌ وه‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌. مه‌به‌ستی لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌کان له‌ کۆبووونه‌وه‌کانی دوێنێ وه‌ک ده‌گوترێت پـێشـگرتن له‌ قوڵـبوونه‌وه‌ی ناکۆکیـیه‌کانه‌ و کۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانی سـیاسیـیه‌ له‌م وڵاته‌ دروسـت بووه‌.

ئێسـتا لایه‌نه‌کان چاوه‌ڕێـی بڕیاری ئه‌م جاره‌ی تاریق ئه‌لهاشـمی ده‌که‌ن. له‌ هه‌مان ده‌م لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌کان به‌ هاوپه‌یمانێتی کوردسـتانه‌وه‌ خه‌ریکی ئاماده‌کاریـیه‌کانن بۆ به‌شـداریکردن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو که‌ هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم تیایدا میوانداری دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی ئه‌نسـتتیوتی کوردی له‌ واشـنتن‌یان کرد.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 51:04 خوله‌که‌.