عه‌بدوڵڵا حیجاب بڕیاری ئێران بۆ دروسـتکردنی ده‌زگای ناوه‌کی نوێ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی IAEA  نیـیه‌

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران بڵاویان‌کردووه‌ که‌وا حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان بڕیاری داوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسـته‌کانی IAEA ئاژانسی ناوه‌کی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان 10 ده‌زگای دیکه‌ی پـێتاندنی یۆرانیۆم دروسـتبکه‌ن.

عه‌بدوڵڵا حیجاب شـاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت بڕوا ناکه‌م بڕیاری وه‌ها له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتێـک بدرێت، به‌ڵـکو ئه‌مه‌ به‌رنامه‌یه‌که‌ ئێران چه‌ندین سـاڵه‌ نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕێژێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه‌.