عارف ته‌یفور ده‌ڵێت پـێده‌چێت هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق بۆ مانگی سێ دوابکه‌وێت

عارف ته‌یفور جێـگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئێسـتا به‌پـێی هه‌موارکردنه‌ نوێـیه‌که‌ی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕێژه‌ی ژماره‌ی نوێنه‌رانی چه‌ندین پارێزگای عێراق له‌ په‌رله‌مانی داهاتوو که‌متر ده‌بێت به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موارکردنی یه‌که‌مدا بۆیان ده‌سـتنیشـان کرابوو، له‌وانه‌ پارێزگا سـووننه‌کان، بۆیه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ تاریق ئه‌لهاشمی جێـگری سه‌رۆکی عێراق یاساکه‌ ڤیتۆی بکات و جارێـکی دیکه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و دیسـانه‌وه‌ مشـتومڕی له‌سه‌ر بکرێته‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌سه‌ری ڕێـک‌ده‌که‌ون، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات هه‌ڵـبژاردنه‌کان دوا بکه‌ون و پـێده‌چێت بکه‌وێته‌ مانگی سێ.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 9:53 خوله‌كه‌.