ڕێـکخراوی مافی مرۆڤ کوردسـتانی ئێران نامه‌یه‌کیان ئاڕاسـته‌ی هه‌ریه‌ک له ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری و مه‌هدی که‌ڕووبی کردووه و تیایدا داوای لێـکردوون کار بۆ ڕاگرتنی له‌سـێداره‌دانی که‌سـانی سـیاسی له ئێران‌دا بکه‌ن.
ئیجلال قه‌وامی ده‌مڕاستی ڕێـکخراوه‌که له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی باس له مه‌به‌سـتی خۆیان له ناردنی ئه‌و نامه‌یه ده‌کات و ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌م دوو که‌سـایه‌تیـیه باڵایه‌ی ئێران له‌سێداره‌دانی که‌سـانی سـیاسی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ داخوازی که‌مینه‌کانی ناو ئێرانن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:13 خوله‌كه.