هێزه‌کانی ناتۆ و ئه‌فغانی ده‌سـتیان به‌ هه‌ڵمه‌تێـکی نوێی له‌شـکری کردووه‌

له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زیاتر له‌ 1000 سه‌ربازی ناتۆ که‌ زۆربه‌یان له‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکان هێرشـێـکی نوێـیان کردۆته‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی تاڵیبان له‌ باشوری ئه‌فغانسـتاندا.

کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئه‌فغانیش به‌شـداریـیان له‌و هه‌ڵـمه‌ته‌دا کردووه‌ که‌ له‌ هه‌رێمی هێلمه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

شـایه‌نی باسه‌ ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه‌ پاش سێ ڕۆژ له‌وه‌ دێت که‌ سه‌رۆک باراک ئۆباما به‌ڵێنی دا 30 هه‌زار سه‌ربازی زیاتری ئه‌مه‌ریکا ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانسـتان بکات. به‌ڕێز ئۆباما گوتوویه‌تی ئه‌و هێزه‌ زیادانه‌ وا ده‌کات گواسـتنه‌وه‌ی به‌رپـرسـیارێتی ئاسایشی بۆ هێزه‌ ئه‌فغانیـیه‌کان خێراتر بـبێت و پاشـان ڕێـگه‌ به‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات له‌ مانگی حه‌وتی سـاڵی 2011 وه‌ ده‌سـت به‌ جێـهێشـتنی ئه‌و وڵاته‌ بکه‌ن.