مێزگردێـک سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی نوێی ده‌ته‌په‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌کانی حکومه‌تی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد

له‌ هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی له‌ تورکیا ڕایگه‌یاند چیدی پشتیوانی له‌ پڕۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی حکومه‌تی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیا ناکات.

له‌ مێزگردی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا هێمن میرانی مامۆستای زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ "ده‌ته‌په‌" ژماره‌یه‌ک خاڵی بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خستۆته‌ ڕوو، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کانی تۆرکیادا نیـیه‌. هاوکات ڕێبین ڕه‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی (ئاسك) بنکه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت ئه‌مه‌ی ئێستا له‌ تورکیا ڕووده‌دات به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌ته‌په‌شه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌ شه‌ڕی هه‌ڵبژاردن.

به‌ڵێن ساڵح مێزگرده‌که‌ی سـازکردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 15:55 خوله‌كه‌.