له‌ ئاکامی هێرشێـک بۆ سه‌ر خاڵێـکی پشـکنین له‌ ئه‌بو غرێب 4 پـۆلیسی عێراقی ده‌کوژرێن

پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هێرشـیان کردۆته‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـشـکنین له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا و 4 پـۆلیسـیان کوشـتووه‌.

ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشـه‌ممه‌ی ئه‌بو غرێب دواترینه‌ له‌و زنجیره‌ هێرشـانه‌ی ده‌کرێنه‌ سه‌ر کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی. هه‌فته‌ی ڕابردووش 2 سه‌ربازی عێراقی له‌ بنکه‌یه‌کی پـشـکنیندا له‌ شـاری موسڵی باکوری عێراق کوژران.

هه‌روه‌ها له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا بوو وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی گوتیان هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ له‌ شـاری تکریت به‌ لانی که‌م 5 که‌سی کوشـتووه‌ که‌ یه‌کێـکیان سه‌رۆکی پـۆلیسی دژه‌ ئاژاوه‌ بووه‌.

له‌ شـاری که‌رکوکی باکوری عێراقیش هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر هێزی ئاسایشی عێراقی. یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و شـاره‌ زانیاری زیاترمان له‌سه‌ر ڕووداوه‌ ئاسایشـیـیه‌کانی شـاری که‌رکوک ده‌داتێ، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.