ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕێ‌وشـوێنی توندیان کرتۆتهبهر به مه‌به‌سـتی ڕێـگرتن له لایه‌نگرانی ئۆپـۆزیسـیۆنی ناو ئێران له‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه خۆپـیشـاندان له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک مه‌حمود ئهحمهدینهژاد سـازبکه‌ن.
به‌پـێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ئێرانه‌وه هاتوون له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه خزمه‌تگوزاریـیه‌کانی ئنته‌رنێت و ته‌له‌فونی ده‌سـتی زۆر خاوبوونه‌ته‌وه یان بچڕێنراون، ئه‌ویش تا ڕێـگه له خه‌ڵـکی بگرن له‌وه‌ی په‌یام و ڤیدیۆ و وێنه‌ی خۆپـیشـاندانه چاوه‌ڕوانکراوه‌کان بڵاوبکه‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عارف نادری ڕۆژنامه‌نووس و چالاکوانی ڕامیاری و ئه‌ندامی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی شـاره‌وانی شـاری قوروه کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:34 خوله‌كه.