ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌خت ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لانی که‌م 127 که‌س کوژراون و زیاتر له 400 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
به‌یانی سێشه‌ممه 5 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو به دوای یه‌کتریدا له به‌غدا ته‌قێنراونه‌ته‌وه. یه‌که‌م ته‌قینه‌وه له ناوجه‌رگه‌ی بازاڕی شـۆڕیجه بووه که یه‌کێـکه له بازاڕه قهرهباڵـغهکانی ئه‌و شـاره. پاشان له دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی دووه‌م له ناوچه‌ی مه‌نسور به‌رامبه‌ر باخچه‌ی زه‌ورا له به‌رده‌م په‌یمانگای دادوه‌ری عێراقیدا ته‌قیوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان خوێندکار بوون.
ئۆتۆمبیلی سێـیه‌م و چواره‌میش پاش که‌متر له خوله‌ک له گۆڕه‌پانی نه‌هزه (نهضه) و له به‌رده‌م باره‌گایه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ته‌قیوه‌ته‌وه. به دوایدا له شه‌قامی فه‌له‌سـتین و له نزیـک وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ئۆتۆمبیلی چواره‌میش ته‌قیوه‌ته‌وه.
به تێپه‌ڕبوونی یه‌ک خوله‌کی دیکه ئۆتۆمبیلی پـێـنجهمیش له ناوچه‌ی دۆره‌ی ڕۆژئاوای به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:48 خوله‌كه.