سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له کۆشـکی سپی له‌گه‌ل سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان کۆبۆوه. له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا وتووێژ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک کرا له‌وانه ئه‌فغانستان، ئێران، عێراق، مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا و پـرۆسه‌ی ئاشتی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (بیر) سه‌عید ڤهروژ له دیاربه‌کر ده‌ڵێت به‌پێی تێروانینی فه‌رمی ئه‌مه‌ریکا، پرسی کورد له تورکیا ته‌نیا به هێزی له‌شکری چاره‌سه‌ر ناکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:40 خوله‌كه.