سلێمان که‌له‌شی ده‌ڵێت خۆپـیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی

له ساڵیادی رۆژی نیشتیمانی خوێندکاران له ئێران به هه‌زاران که‌س له زانکۆی تاران و چه‌ند زانکۆیه‌کی تری ئێرانی خوپـیشاندانیان له دژی حکومه‌تی ئێران کرد.

له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، به‌رپرسی کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان سلێمان که‌له‌شی گوتی ڕه‌نگه حکومه‌تی ئێران هیچ کاتێک وه‌ک ئێستا نه‌که‌وتبێته ژێر فشار و گوتی خۆپـیشانده‌ران هڕ‌ره‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی.

به‌رێز که‌له‌شی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت خۆپـیشانده‌ران ته‌نیا خوێندکار نین، به‌ڵکو خه‌ڵکی ئاسایشی تێدایه‌ و ته‌نانه‌ت که‌سـانی ناو خودی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیش.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:07 خوله‌كه‌