ئه‌مڕۆ 10 ی مانگی 12، شه‌ست و یه‌که‌مین ساڵرۆژی ڕێزگرتنه له مافه‌کانی مرۆڤ. له ڕۆژێکی وه‌کو
ئه‌مڕۆدا له ساڵی 1948 ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤی په‌سه‌ندکرد. دروشمی ساڵی 2009 ئه‌مه‌یه "هه‌موو مرۆڤێـک به ئازادی له دایک ده‌بێت و یه‌کسانن له که‌رامه‌ت و مافه‌کاندا".
به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا چه‌ندین گفتوگۆی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ شاره‌زا و خه‌باتکارانی مافه‌کانی مرۆڤدا سازداوه. هاوکات ڕێکخراوی لێخۆشبوونی جیهانی ناسراو به amnesty internationalله ڕاپۆرتێکیدا که له ڕۆژی پێنجشه‌مه بڵاوی کرده‌وه به توندی ڕه‌خنه له ڕژێمی ئێران ده‌گرێت له‌سه‌ر پـێشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ، ده‌ڵێت باری مافی مرۆڤ هه‌ر وه‌ک 20 ساڵی ڕابردوو ماوه‌ته‌وه.
هاوکارمان موعته‌به‌ر شێروانی له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم لاجانی فه‌عالی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له نه‌رویژ سازداوه، ناوبراو ده‌ڵێت ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌منیستی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ڕه‌وایه له باری مافی مرۆڤ له ئێران و ده‌ڵێت ئه‌رکی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه فشار بخاته سه‌ر ئێران ڕێز له مافه‌کانی هاوڵاتیانی ئێران بگرێت.
سه‌باره‌ت به باری مافه‌کانی مرۆڤی کورده‌کان له سوریا هاوکارمان ڕۆبین ڕه‌شوان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدول باست حه‌مۆ نوێنه‌ری پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا، بنکهله ئه‌وروپا سازداوه.
سه‌باره‌ت به باری مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا هاوکارمان هه‌روه‌ها ڕۆبین ڕه‌شوان وتووێژێکی له‌گه‌ڵ موحه‌ڕه‌م ئه‌ربای جێگری سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافه‌کانی مرۆڤ له تورکیا کردووه.
هاوکارمان شایان پاشا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له عێراق و هه‌رێمی کوردستانی عێراق وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ عومه‌ر بادی سازداوه.