وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی کراون، وای له وڵاته زلهێزه‌کان کردووه، به ڕووسیا و چینیشه‌وه، هه‌ڵوێستی توندتر له به‌رامبه‌ر تاران‌دا وه‌ربگرن.
ڕۆژی هه‌ێنی ڕۆبه‌رت گه‌یتس له به‌رده‌م ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی له بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له نزیک شـاری که‌رکوک گوتی ئه‌و پـێشـبینی ده‌کات کۆمه‌ڵـی نێونه‌ته‌وه‌یی سـزای ئابووری توندتر به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پـێنێت ئه‌گه‌ربێت و ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته ڕێبازی خۆیان له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌یان نه‌گۆڕن و پابه‌ندی ڕێـکه‌وتنـنامه‌کان نه‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه ئال په‌یسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له که‌رکوکه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان سـمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی 45 خوله‌کی به‌رفراواندا له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌د سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکای ، ڕۆبه‌رت گه‌یتس‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته کرا که ئایا هیچ پلانێک له ئارادایه بۆ کرده‌ی له‌شکری له دژی ئێران؟ له وه‌ڵامدا گه‌یتس گوتی: ئه‌و هیچ بژاره‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه به دوو‌ر نازانێت. گوتیشی به‌ڵام کرده‌ی له شکری ته‌نها به‌رهه‌مهێنانی ئێران بۆ چه‌کی ناوه‌کی بۆ چه‌ند ساڵێک دواده‌خات. هه‌روه‌ها ڕۆبه‌رت گه‌یتس ئاماژه‌ی به‌وه دا ڕه‌نگه کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی سزای سه‌ر ئێران زیاتر بکه‌ن.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس: به بڕوای من تۆ سه‌پاندنی هه‌ندێ سزای کاریگه‌ری دیکه ده‌بینیت ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پـێنرێت. ئه‌مه‌ش به‌و بڕوایه‌ی ئێرانیـیه‌کان ڕێبازی خۆیان ناگۆڕن و ئه‌و شتانه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی ده‌ی ئه‌مساڵدا مۆریان کردبوو به ئه‌نجامی ناگه‌یه‌نن.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی به‌رهه‌ڵستی کردنی ئێران وڵاتانی په‌یوه‌ست له‌وانه ڕوسیا و چین‌ی گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ڕێگه به کاردانه‌وه‌ی توندتر له دژی ئێران بدرێت.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس: ده‌رئه‌نجام ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی به‌هۆیه‌وه ڕێگه له ئێرانێکی خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی بگیرێت ئه‌وه‌یه که کۆمه‌کی ده‌م‌چه‌ورکردن و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه گه‌ڵاڵه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێران قایل بکات به هه‌بوونی چه‌کی ناو‌کی له ڕاستیدا ئاسایشی ئێران که‌متر پارێزراوده‌بێت له‌وه‌ی ئه‌و چه‌که‌ی نه‌بێت.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی؛ ئه‌گه‌ر ئێران چه‌کی ناوه‌کی به‌رهه‌م بهێنێت، ڕه‌نگه پـێشبڕکێـیه‌کی چه‌کی ناو‌کی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌رستدا بهێنێته گۆڕێ و مه‌ترسی زیاتر له‌وه‌ی ئێستا بۆ ئێران بخولقێنێت. هه‌روه‌ها گوتیشی سه‌پاندنی سزای به‌هێزتر هاوڵاتیانی ئێرانی دووچاری ناڕه‌حه‌تی گه‌وره ده‌کات. هه‌روه‌ها ئامه‌ژه‌ی به‌وش دا ڕابه‌رانی ئێرانی ڕه‌نگه خۆیان له‌وه لابده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ڕابه‌رانی ئێرانی وا ڕووبه‌ڕووی ئاژاوه‌ی سیاسی زیاتر ده‌بنه‌وه له‌و ده‌مه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوایـیه‌ی ئێران سـازدرا.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی: ئه‌گه‌ر ئێران چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م بهێنێت، ئاکامه‌کانی زۆر خراپ ده‌بن.
به‌ڵام گوتیشی هێشتا کات هه‌ر به ده‌سته‌وه ماوه ڕێ له‌وه بگیرێت، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی سه‌پاندنی سزا و هه‌روه‌ها ڕیبازی دیپلۆماسی.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ئێرانی به یه‌کێک له هه‌ره ئاڵۆزترین کێشه‌ی ئاسایشی نیشتمانی دانا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ماوه‌ی 40 ساڵی حکومه‌ته‌کانیدا ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.