مێزگردێـک ده‌رباره‌ی چۆنێتی که‌وتنه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق بۆ کورد

له‌ مێزگردی ئه‌مڕۆ باس له‌ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌که‌ین له‌ ڕوانگه‌ی کورده‌کانه‌وه‌.

دوابه‌دوای شه‌ش سـاڵ به‌سه‌ر ئازادکردنی عێراقدا و ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش که‌ کراون، دوابه‌دوای ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌ هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق ده‌کران سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵـبژاردن و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ کورده‌وه‌ هه‌بووه‌، کورده‌کانی عێراق له‌ ئێسـتادا ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌م چ جۆره‌ پـرسیارێـکه‌وه‌؟
پـێشـتر مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئاگاهی دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ربێت و یاسای هه‌ڵـبژاردنی وڵاته‌که‌ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی کوردی تیادا نه‌پارێزراوبێت ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ کورده‌کان به‌شـداری له‌ هه‌ڵـبژاردندا نه‌که‌ن، به‌ڵام له‌ نامه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌یدا ئاماژه‌یه‌کی تری داوه‌ به‌وه‌ی مه‌رج نیـیه‌ ئه‌وه‌ی کورد داوای ده‌کات ئه‌وه‌ بڕوات ئه‌مه‌ دانوسـتاندنه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵـکی تریش.

ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ بۆ گه‌لی کورد له‌ عێراقدا چۆن ده‌که‌وێته‌وه‌؟... ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی مێزگردکه‌یه‌ و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانانی به‌رنامه‌که‌ بوون:
قادر عه‌زیز، سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان.
ئه‌حمه‌د میره‌، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لیڤین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 14:35 خوله‌كه‌.