دکتۆر دێنیس ناتالی ده‌ڵێت پـێده‌چێت به‌شـداریـیه‌کی فراون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا بکرێت

دکتۆر دێنیس ناتالی پـسـپـۆڕی زانسـته‌ سـیاسیـیه‌کان له‌ زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له‌ شـاری سلێمانی هه‌رێمی کوردسـتان سه‌ردانێـکی تایبه‌تی بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کرد و هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد.
ئایا ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ گۆڕانکاری به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت؟
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی تایفه‌گه‌رایی و نه‌ژادی؟
ئایا ژماره‌یه‌کی زۆری عێراقیـیه‌کان به‌شـداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌که‌ن؟
به‌شـداریکردنی کورد به‌ چه‌ند لیسـتێـک بڕیارێـکی گونجاوه‌؟... ئایا ئه‌وه‌ نابێته‌ مایه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌نگی کورد له‌ به‌غدا؟
ئه‌م پـرسیارانه‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆکه‌یه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه‌.