ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵـگه‌ی نهێنی ده‌سـتکه‌وتووه که‌وا ده‌ری ده‌خات ئێران کار له‌سه‌ر پـێـکهاته‌یه‌کی بۆمبی ناوه‌کی ده‌کات.
له ڕاپـۆرته‌که‌دا که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه ڕۆژنامه‌ی تایمز ده‌ڵێت بهڵـگهکه باسی نهخشـهیهک ده‌کات بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی نیوترۆنی سه‌ره‌تایی که‌وا ته‌قینه‌وه له بۆمبی ئه‌تۆمی سـازده‌دات.
ڕۆژنامه‌ی تایمز له ده‌یڤد ئۆڵبرایتی سه‌رۆکی ئنسـتتیوتی زانسـت و ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی بنکه له واشنتن ده‌گێڕێته‌وه که گوتوویه‌تی ئه‌و پـێـکهاتهیه هیچ به‌کارهێنانی مه‌به‌سـتی سڤیلی نیـیه. ده‌ڵێت ئه‌مه دهرکهوتێـکی زۆر به‌هێزی کاری چهکیـیه.
ئێران هه‌میشه نکۆڵی له تۆمه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا ده‌کات که‌وا هه‌وڵی سـازکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات له ژێر ناوی به‌رنامه‌یه‌کی وزه‌ی ئه‌تۆمی سڤیلیدا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێبه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌وروپایی هۆشـداریـیان به ئێران دا که‌وا ڕووبه‌ڕووی ئاکامی باش نابێته‌وه مه‌گه‌ر هاوکاری بکات له ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی ئاشـتیخوازانه‌یه.