پـۆلیسی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت هێرشێـکی خۆکوژی ماشێن ته‌قاندنه‌وه له نزیـک ماڵی جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتانه‌وه بۆته مایه‌ی کوژرانی به لانی که‌م 8 که‌س و برینداربوونی 40 که‌س.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن پـێده‌چێت ئه‌حمه‌د زیا مه‌سـعود جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان ئامانجی ئه‌م هێرشه بووبێت.
ئه‌حمه‌د زیا مه‌سـعود برای ئه‌حمه‌د شـا مهسـعوده که دژی تاڵیبانه‌کان بووه و دوو ڕۆژ به‌ر له هێرشه تێرۆرکاریـیه‌کانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 به ده‌سـتی ئه‌لقاعیده کوژرا.
ئه‌حمه‌د زیا مه‌سـعود له‌م ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕزگاری بوو، به‌ڵام دووان له پاسه‌وانه‌کانی کوژران.
هاوکات گومانیش هه‌یه هێرشبه‌ره‌که ئۆتێلێـکی نزیـک ئامانجه‌که‌ی بووبێت که زۆرێـک له بیانیـیه‌کان لێی داده‌به‌زن.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خانوو و به‌ره‌کانی ناوچه‌ی وه‌زیر ئه‌کبه‌ر خانی هه‌ژاندووه که ئۆفیسه‌کانی باڵوێزخانه‌کان و ڕێـکخراوه‌کانی کۆمهکگوزاری لێـیه.