بۆینگی 787 بۆ یه‌که‌م جار تاقی ده‌کرێته‌وه‌

بۆینگی 787 که‌ فڕۆکه‌یه‌کی نوێـیه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بۆ یه‌که‌م جار تاقی کرایه‌وه‌.

ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ به‌ درێژترین فڕۆکه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵـگر داده‌نرێت که‌ تا ئێسـتا له‌ جیهاندا دروسـتکرابێت و باڵه‌کانی درێژ و باریکن و ده‌نگی که‌م دێت و به‌ خێرایی به‌ره‌و ئاسـمان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و به‌ هه‌ردوو ڕه‌نگی سپـی و شین بۆیاخ کراوه‌.

به‌ گوته‌ی ئه‌ندازیاره‌کانی ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ سـووته‌مه‌نی که‌متری ده‌وێت و که‌متر ژینگه‌ پـیس ده‌کات و له‌ هه‌موو فڕۆکه‌کانی پێش خۆی ده‌نگی که‌متر دێت.

بۆینگ که‌ دووه‌م گه‌وره‌ترین کۆمپانیای دروسـتکردنی فڕۆکه‌یه‌ له‌ جیهاندا ده‌ڵێت له‌م فڕۆکه‌یه‌یدا که‌متر کانزای به‌کارهێناوه‌ و زیاتر ئه‌و که‌ره‌سـته‌ تێـکه‌ڵانه‌ی به‌کارهێناوه‌ که‌ وا ده‌کات له‌ فڕۆکه‌ی دیکه‌ سـووکتربێت.

هه‌ندێـک کێشه‌ی کرێـکاران و ئاماده‌ نه‌بوونی که‌ره‌سـته‌ی پـێویست له‌ واده‌ی خۆیدا وایکردووه‌ دروسـتکردنی فڕۆکه‌که‌ بۆ 2 سـاڵ دوابکه‌وێت. ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی به‌ ده‌یان گرێبه‌ست بۆ گڕینی ئه‌م فڕۆکه‌یه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێشـتا کڕیاری 840 فڕۆکه‌ی له‌م جۆره‌ هه‌ر ماوه‌.