ڕۆژی چوارشه‌ممه ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا جۆرێـکی نوێی موشه‌کی سججیل 2 ی تاقیکردۆته‌وه که مه‌وداکه‌ی نزیکه‌ی 2 هه‌زار کیلۆمه‌تره، واته له توانایدایه بگاته ئیسرائیل و هه‌موو وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که.
له لایه‌کی دیکه‌وه سـادق لاریجانی سه‌رۆکی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران هۆشداری دایه ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن که ڕه‌نگه ئه‌وانیش به تاوانی کارکردن له دژی به‌رژه‌وه‌ندیـیه نیشـتیمانیـیه‌کانی ئێران دادگایی بکرێن.
سه‌باره‌ت به‌م دوو مه‌سه‌له‌یه هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆسـتای زانسته سـیاسیـیه‌کان له زانکۆی لینشۆپـینگی سوید کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:13 خوله‌كه.