ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵڵا ده‌رباره‌ی نه‌خشه‌یه‌کی ده‌ سـاڵه‌ بۆ چه‌سـپاندن یاسا له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا ده‌دوێت

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازکرا به‌ مه‌به‌سـتی چه‌سـپاندن و به‌هێزکردنی سه‌روه‌ری یاسا له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌سـتانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان و کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی له‌ هه‌رێم تیایدا به‌شـداریـیان کرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵڵا وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه‌ که‌ یه‌ک له‌ به‌شـداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ بووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:48 خوله‌كه‌.