کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئێرانی ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر بیرێـکی نه‌وتی له باشوری عێراق له ناوچه‌ی کێشه له‌سه‌ری سـنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
ڕاپـۆرته‌کانی له شـوێنی ڕووداوه‌که هاتوون، 300 کیلۆمه‌تر له باشوری به‌غدا نزیک شـاری عهمـماره، ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئێران ئاڵای وڵاته‌که‌یان به‌رزکردۆته‌وه له به‌شێـکی کێڵگه نه‌وتی فهکـکه.
له ڕاپـۆرتێـکی ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز له زاری جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌حمه‌د عه‌لی ئه‌لخه‌فاجی ده‌ڵێت 11 سه‌ربازی ئێرانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سـنووریان بهزادندووه و ئاڵای ئێرانیان به‌رزکردۆته‌وه و ئێسـتاش هه‌ر له کێڵـگهکهدان.
کاربه‌ده‌سـتان گوتوویانه هێزه‌کانی عێراق تا ئێسـتا هیچ وه‌ڵامێـکیان نه‌داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن حکومه‌تی عێراق ڕێـگه‌ی دیپـلۆماسی سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه ده‌گرێته‌به‌ر.