ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران گه‌نجێـکی کوردیان لهسێدارداوه به ناوی موسڵیح زه‌مانی، ئه‌ویش به تاوانی ئه‌وه‌ی گوایه کاتی خۆی که ته‌مه‌نی 17 سـاڵ بووه په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ خۆشهویسـتهکهیدا به‌ستووه.
موسڵیح زه‌مانی شه‌ش سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن پـۆلیسی ئێرانه‌وه ده‌سـتگیرکرا و له‌م زیندان بۆ ئه‌و زیندان گواسـتوویانهتهوه تا دواتر له زیندانی دیزه‌ل ئابادی کرماشـان له‌سێداره‌یان دا. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی به نووسـراو داوای له دادگا کردبوو لێیخۆشـبـبن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ سـامان ڕهسـوڵپور کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.