سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌کوژرێت

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ خۆکوژێـک خۆی به‌ ئۆتۆمبیلی حسێن محه‌مه‌د عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ ته‌قاندۆته‌وه‌ و له‌ ئاکامدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ و یه‌ک له‌ پاسه‌وانه‌کانی کوژراون.

هه‌روه‌ها له‌و هێرشه‌دا 5 که‌س برینداربوون که‌ دووانیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شـارۆچکه‌که‌ن و 3 که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش پـۆلیسن.

دوابه‌دوای ڕووداوه‌که‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له‌ شـارۆچکه‌که‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ موسڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتی نادرووه‌، ده‌توانن گوێـبیـستی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌.