ئه‌نجومه‌نی سینات کۆتایی به‌ مشـتومڕه‌کانی له‌سه‌ر ڕیفۆرمی قانونی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی هێنا

سیناتۆره‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگیان له‌سه‌ر داخسـتنی مشـتومڕکردن ده‌رباره‌ی قانونی ڕیفۆرمی بیمه‌ یاخود بایه‌خی ته‌ندروسـتی دا له‌و کاته‌ی که‌ په‌له‌ ده‌که‌ن بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پـرۆژه‌ قانونیـیه‌ به‌ر له‌ پـشـووی جه‌ژنی کریسمس.

زوویه‌کی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌نگدانه‌که‌ له‌ ئاسـتی پارتایه‌تیدا درا، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاتژمێرێـکی مشـتومڕکردن به‌ که‌مترین ده‌نگی پـێویست په‌سه‌ندکرا، واته‌ 60 به‌ 40 ده‌نگ. هه‌مو ئه‌ندامانی دیموکرات و 2 ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ ده‌نگیان بۆ دواخسـتنه‌که‌ دا، واته‌ بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ مشـتومڕکردن و هه‌موو کۆماریـیه‌کانیش ده‌نگیان له‌ دژی دا.

ئه‌و په‌سه‌ندکردنه‌ بووه‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی دوا ده‌نگدان له‌سه‌ری له‌ سیناتدا له‌سه‌ر بدرێت که‌ چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌، واته‌ ڕۆژێـک به‌ر له‌ جه‌ژنی کریسمس ئه‌نجام‌بدرێت.