شۆڕش گوڵکار ده‌ڵێت له‌ ئێران دوو بژاره‌ له‌ به‌رده‌م ڕۆژنامه‌وانی ئازاددا هه‌یه‌

شۆڕش گوڵکار ڕۆژنامه‌وان و زیندانی سیاسی پـێشـوو پـێشـتر له‌ لایه‌ن دادگای مه‌ریوان حوکم‌درا به‌ تاوانی په‌ڕاندنه‌وه‌ی سـنوور به‌ شـێوه‌یه‌کی ناقانونی. ئێسـتا دادگای پـیاداچوونه‌وه‌ له‌ ئوسـتانی کوردسـتان بانگی کردۆته‌وه‌.

شۆڕش گوڵکار له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌که‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ سـنوور به‌زاندنه‌وه‌ نیـیه‌، به‌ڵـکو هه‌وڵێـکه‌ بۆ کپـکردنی ده‌نگێـکی ئازاد. ده‌شڵێت هه‌ر ڕۆژنامه‌وانێـک یان نووسه‌رێـک له‌ بابه‌ته‌کانی ڕه‌خنه‌ له‌ ڕژێم بگرێت ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی حوکمی زیندانیکردنی بێت یان ئه‌وه‌تا وڵاته‌که‌ جێبهێڵێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.