ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵێـک سـزای به‌سه‌ر ئه‌ریتریا سه‌پاند له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێن چه‌ک به یاخیبووانی سۆمالی ده‌دات و هه‌روه‌ها قایل نابێت کێشه‌ی سنووری نێوان خۆی و جیبۆتی چاره‌سه‌ر بکات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نه 15 ئهندامیـیهکهی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگیان له‌سه‌ر بڕیارێـک دا بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی گڕین و فرۆشـتنی چه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ریتریادا و هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بلۆکـکردنی سه‌روه‌ت و سامانی ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـت و کۆمپانیا که پاشـان ناوه‌کانیان له لیستێـکدا بڵاوده‌کرێته‌وه.
پـێشـبینی ده‌کرێت ناوی ڕێبه‌ره سیاسی و له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌ریتریا له نێو ئه‌و لیسـتهدا بن.
شایه‌نی باسه 13 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌نگیان به ئه‌رێ دا و ته‌نها لیبیا به نه‌رێ ده‌نگی دا و چینیش که مافی ڤیتۆی هه‌یه ده‌نگی نه‌دا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی ئه‌فریکا ده‌ڵێن ئه‌ریتریا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌داته یاخیبووانی شه‌باب، ئه‌ویش له پـێناو ڕووخاندنی حکومه‌تی سـۆماڵ.
ڕێبه‌رانی ئه‌ریتریاش لای خۆیانه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان ڕه‌تکرده‌وه و داوایان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرد سـزایان به‌سه‌ردا نهسهپـێنێت.