پاپا پـێنێدکت وتاری خۆی به بۆنه‌ی ڕۆژی کرسمس له به‌رده‌می ده‌یان هه‌زار که‌س له گۆڕه‌پانی سـانت پـێترس پـێشـکه‌ش کرد، ئه‌مه‌ش پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له‌وه‌ی ژنێـک له گردبوونه‌وه‌که‌ی ئێواره‌ی له دایکبوونی مه‌سیحدا په‌لاماری دابوو و خسـتبووی به زه‌ویدا.
پاپا که وتاره‌که‌ی خۆی به چه‌ند زمانێـک له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینیدا پـێشـکه‌ش کرد مه‌خابنی خۆی له به‌رامبه‌ر چه‌ند کێشه‌یه‌کی جیهان ده‌ربڕی، له‌وانه ئه‌و قه‌یرانه دارایییه‌ی جیهانی گرتۆته‌وه و ناکۆکیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناو کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ و هه‌روه‌ها گیروگرفته سـیاسیـیه‌کانی مه‌ده‌غه‌شقه‌ر و نه‌یجه‌ر و گینیا.
به‌ڵام گوتیشی مه‌سیحیـیه‌کانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا و له نێویشـیاندا کۆمه‌ڵه مه‌سیحیـیه بچوکه‌که‌ی ناو عێراق به جۆش و خرۆشه‌وه و دڵفراوانیـیهوه بۆ ئاشتی و پـێکه‌وه ژیان کارده‌که‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و ژنه‌ی پاپای خست، ده‌مڕاستێـکی ڤاتیکان گوتی ئه‌و ژنه ناوی سۆزانا مایۆلۆیه و ته‌مه‌نی 25 سـاڵه و هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیتالی و سویسری هه‌یه و نه‌خۆشی ده‌روونی له‌گه‌ڵدایه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه کراوه. گوتیش هیچ جۆره چه‌کێـکی پـێنهبووه.
پاپا له‌و هێرشه هیچ زیانی پێنه‌گه‌یشت به‌ڵام کاردینالی فه‌ره‌نسی Roger Etchegaray ته‌مه‌ن 87 سـاڵ که ئه‌ویش به زه‌ویدا که‌وت ڕانێـکی شـکا.
شایه‌نی باسه سـاڵی ڕابردووش هه‌ر له کرسمسدا ئه‌و ژنه ویسـتوویه‌تی په‌لاماری پاپا بدات به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی ئاسایش ڕێـگه‌یان لێـگرتووه به‌ر له‌وه‌ی بگاته پاپا.