سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی و هاوڕێکانی کرسمس به‌سه‌ر ده‌بات،. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا وتارێـکی به بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه پـیرۆزه تۆمار کردبوو که له‌سه‌ر تۆڕه‌کانی ڕادیۆی و ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه که تیایدا جه‌ختی کرده سه‌ر سه‌ربازانی ژن و پـیاوی ئه‌مه‌ریکایی که ئه‌م جه‌ژنه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که به‌سه‌ر ده‌بن.
سه‌رۆک باراک ئۆباما له وتاره‌که‌یدا گوتی بۆ تێـگڕای پـیاو و ژنان به جلوبه‌رگی سه‌ربازیـیه‌وه که ئه‌م جه‌ژنه دور له وڵاته‌که‌دا به‌سه‌ر ده‌بن سا ئه‌گه‌ر له بنکه و یاخود له ویلایه‌ته‌کان بن، له هۆڵێـک له عێراق و یاخود له بنکه‌یه‌کی دور له ئه‌فغانستاندا، بزانن که ئێوه له هزری ئێمه و نوێژهکانماندان.