پانۆراما: جیاکردنه‌وه‌ی حزب له‌ حکومه‌ت

ده‌مێکه‌ زۆرێک له‌ چالاکوانان و شیکه‌ره‌وه‌ سیاسیه‌کان مه‌سه‌له‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ریه‌کانی حزب له‌سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کی و گرنگ دایده‌نێن بۆ به‌ دامه‌زراوه‌یی‌کردنی حکومه‌ت.

ئا لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا کاریگه‌ریه‌کانی کلتوری سیاسی له‌م هه‌رێمه‌دا و زاڵ‌بوونی مه‌سه‌له‌ی یه‌کتر قه‌بوڵ نه‌کردن ڕێ به‌م جیاکردنه‌وه‌یه‌ی حزب و حکومه‌ت ده‌دات؟؟

ئایا پێکهاته‌ی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌ کوردستانی عێراقدا ده‌توانن ده‌سبه‌رداری ئه‌و جۆره‌ بیرکردنه‌وه‌یه‌ بن که‌ پـێی‌وایه‌ ده‌بێت حزب ته‌واوی دامه‌زراوه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رێت؟؟؟

په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری چۆن ده‌توانن ڕۆڵ له‌م جیاکردنه‌وه‌یه‌دا ببینن؟؟؟

بێ له‌مانه‌ش له‌ هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا و له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که‌ هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به‌ ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ناودێری ده‌که‌ن، ئایا جیاکردنه‌وه‌ی حزب له‌ حکومه‌ت شیانی هه‌یه‌؟؟؟؟

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 14 خوله‌كه‌.