به‌پـێی ڕاپـۆرته‌کان پـێـکدادانی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی ئێران و پـشـتیوانانی ئۆپـۆزیسـیۆن له‌و وڵاته‌دا ڕوویداوه و توندوتیژی ته‌شه‌نه‌ی کردووه.
ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕیفۆرمخوازان ده‌ڵێن ئه‌م تێـکههڵچوونه دوێنێ له ناوه‌ندی تاران ڕوویداوه و پـۆلیسی دژ سه‌رهه‌ڵداو گازی فرمێسـک ڕێژیان بۆ بڵاوه‌پـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێناوه. گه‌واهیدران ده‌ڵێن خۆپـیشـانده‌ران لێـیان دراوه و گیراویشن.
ماڵپه‌ڕی ڕاهێ سه‌بز واته ڕێـگای سه‌وز ده‌ڵێت پـۆلیسی دژه سه‌رهه‌ڵـداو له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پاسـداران پـێـکه‌وه دیتراون. خۆپـیشـاندانه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه له کاتی بۆنه‌ی ئاینی عاشورا دێن که سبهینێـیه.