جه‌بار حه‌مه‌د باس له‌ منداڵی خۆی ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌ بوو به‌شـداری له‌ بوارێـکی هونه‌ردا بکه‌م

جه‌بار حه‌مه‌د یه‌کێـکه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی بواری شـانۆی کوردی. سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنیه‌وه‌ ده‌سـتپـێـده‌کات، واته‌ له‌ ناوه‌ڕاسـتی حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا. کاتێـک به‌ نواندن له‌ یه‌کێـک له‌ شـانۆیـیه‌کانی خوێندنگاکه‌یدا ده‌سـتپـێـده‌کات. دواتر هێدی‌هێدی له‌م بواره‌دا هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و ده‌رهێنان و ته‌نانه‌ت نووسینی ده‌قی شـانۆیی‌ش. ئه‌زموونی هونه‌ری شـانۆی منداڵانیشی هه‌یه‌.

جه‌بار حه‌مه‌د میوانی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو.
ده‌ڵێت هه‌ر له‌ منداڵیـیه‌وه‌ خولیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بووم و هه‌ستم ده‌کرد مامۆسـتاکانم من بۆ ئه‌نجامدانی چالاکی هونه‌ری ده‌سـتنیشـان ده‌که‌ن، بۆیه‌ له‌و کاته‌وه‌ حه‌زم له‌ هونه‌ر‌ه‌‌ و ته‌نانه‌ت هه‌موو ئاواتم ئه‌وه‌ بوو که‌ ڕۆژێـک له‌ ڕۆژان له‌ بوارێـکی هونه‌ریدا به‌شـداری بکه‌م.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 11:21 خوله‌كه‌.