کاربه‌ده‌سـتانی سه‌پاندنی یاسا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌سێـکی ته‌مه‌ن 23 سـاڵی نایجیریان به هه‌وڵدان بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک گوناهبارکردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی شه‌ممه له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی سـتانی میشـیگن ئه‌م گوناهبارکردنه‌یان بۆ عومه‌ر فاروق عه‌بدول موتـته‌ڵیب خوێنده‌وه که له‌وێ تیماری سـووتاندنه‌کانی له‌شی ده‌کرا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن عومه‌ر فاروق له هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌دا بووه به هۆی ئه‌و که‌ره‌سـته‌ی ته‌قینه‌وانه‌ی له خۆی به‌سـتبوو.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌م که‌سه نایجیریایه پـێی گوتوون کارگێڕانی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێـکردووه.
هاوکات حکومه‌تی نایجیریا ده‌ڵێت ده‌سـتیکردووه به لێـکۆڵینه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه.
دۆرا ئاکۆنیڵی وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی نایجیریا گوتوویه‌تی ڕێوشـوێن گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ناسینه‌وه‌ی گومانباره‌که و هه‌روه‌هاش بۆ زانینی ئه‌وه‌ی مه‌به‌سـتی له‌و کاره چی بووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا نیکۆ کۆلۆمبانت له واشـنتن و گلبه‌رت دا کۆسـتا له ئابوجای پایته‌ختی نایجیریا ڕاپـۆرتیان ناردووه و هاوکارانمان به‌ڵێن سـاڵح و نازێ گمۆ به کوردی ئاماده‌یان کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.