هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئیسرائیل 6 که‌سی فه‌له‌سـتینیـیان کوشـتووه له که‌ناری ڕۆژئاوا و که‌رتی غه‌ززه.
له میانه‌ی هێرشێـکی زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌دا له شـارۆچکه‌ی نابلسی که‌ناری ڕۆژئاوا سه‌ربازه‌کانی ئیسرائیل 3 که‌سیان کوشـتووه به گومانی ئه‌وه‌ی نیشته‌جێبوویه‌کی ئیسرائیلیـیان کوشـتبوو له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا.
سه‌لام فه‌یاز سه‌رۆک وه‌زیری فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کردووه و به کارێـکی ورووژێنه‌ری ناودێرکردووه.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ش فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل 3 فه‌له‌سـتینی له نزیـک سـنووری ئیسرائیلیـیه‌وه کوشـتووه له که‌رتی غه‌ززه.