کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه خۆکوژێـک خۆی له ناو که‌ژاوه‌یه‌کی ئاینی موسـڵمانه شیعه‌کاندا له شـاری که‌راچی له باشوری وڵات‌دا ته‌قاندۆته‌وه و 20 که‌سی کوشـتووه و به ده‌یانی دیکه‌شی بریندارکردووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه دووه‌م گه‌وره‌ترین هێرشه بکرێته سه‌ر موسڵمانه شیعه‌کان له‌و وڵاته که تیایدا که‌مینه‌ن. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش خۆکوژێـک خۆی له مزگه‌وتێـکی شیعه‌کانی شـاری که‌شمیردا ته‌قاندۆته‌وه و به لایه‌نی که‌م 10 که‌سی کوشـتووه و زیاتر له 80 کسی دیکه‌ی بریندارکردووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتان به‌رده‌وام سـاڵانه له بۆنه‌ی عاشورا ڕێ‌وشـوێنی توندی ئاسایشی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌یاندا ده‌گرنه‌به‌ر که زۆر جار توندوتیژی تایفی له میانه‌یدا ڕووده‌دات.