له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ خۆرئاوای عێراق 23 که‌س ده‌کوژرێن

به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له‌ شـاری ڕه‌مادی خۆرئاوای عێراق به‌ لای که‌م 23 که‌س کوژراون و خودی پارێزگاریش برینداره‌.

جێـگره‌که‌ی ده‌ڵێت قاسم محه‌مه‌د فه‌هداوی بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـکی به‌ فڕۆکه‌ گه‌یندراوه‌ته‌ به‌غدای پایته‌خت و به‌رپـرسـان وه‌باڵی ته‌قینه‌وه‌کان ده‌خه‌نه‌ ئه‌سـتۆی قاعیده‌ و هاوپه‌یمانانیان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت وا پـێده‌چێت مه‌به‌ست له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌رپـرسـانی باڵای پارێزگای ئه‌نبار بووبێت، ئه‌وه‌ی ڕه‌مادی پایته‌خته‌که‌یه‌تی.

سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ لێـپـرسـراوانی پـۆلیس ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌کان به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ماشێـنێـکی بۆمبڕێژکراو له‌سه‌ر جاده‌یه‌ک له‌ نزیک باڵه‌خانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار قاسم محه‌مه‌د فه‌هداوی ده‌سـتی‌پـێـکرد. پاشـان به‌ ماوه‌یه‌کی کورت دوای یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ هێرشبه‌رێـکی خۆکوژی پـیادا له‌و ده‌مه‌ی پارێزگار له‌ ئۆفیسه‌که‌ی بۆ سه‌ردانی شـوێنی یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ ده‌چوو هێرشبه‌ره‌ خۆکوژه‌که‌ خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجام قاسم محه‌مه‌د فه‌هداوی پارێزگار بریندارده‌بێت و جێـگره‌که‌ی که‌ فه‌رمانده‌ی هێزی پـۆلیس بوو ده‌کوژرێت.

ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه‌ دوای داگیرکردنی عێراق له‌ سـاڵی 2003 دا به‌ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و بۆ چه‌ندان سـاڵ دواتر پارێزگای ئه‌نبار بنکه‌ی سه‌ره‌کی چه‌کدارانی قاعیده‌ و هه‌روه‌ها یاخیبووانی دیکه‌ی سـووننه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ سـاڵی 2006 دا چه‌کدارانی سـووننه‌ ئاینزای ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ ئه‌ندامانی قاعیده‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ و هاوکاری هێزه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایان کرد و یارمه‌تیـیان دان له‌ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌و ناوچه‌یه‌دا.